بەشداریکردن لەبەرنامەی زانین زۆن


زانین زۆن 
 پەیمانگە بە هاوبەشی کەناڵی کوردسات سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەرنامەی (زانین زۆن) کە بەرنامەیەکی زانستی و تەرفیهی یە بۆ فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگەکان، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە تیمێک بەشدار ئەبێت کە هەڵبژێردراوی سەرجەم بەشەکان بێت، بە پڕۆسەیەکی زانستیانە و یەکسانەنە هەڵدەبژێردرێن، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە هەر بەشێک دوو فێرخواز بنێرێت (کوڕێک و کچێک)  دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەکرێت و تەنها پێنج فێرخواز دیاری ئەکرێت وەک بەشداربوو لە بەرنامەی زانین زۆن.

فێرخوازی بەشداربوو پێویستە:
١. زانیاری گشتی هەبێت.
٢. فێرخوازی هەڵبژێردراو لە کۆتا قۆناغ مافی پاشگەزبوونەوەی نی یە.
٣. بەرنامەی زانین زۆن لە (١\٣\٢٠٢٤) دەست پێدەکات کاتی تۆمارکردنی بەرنامەکە لە سەنتەری گەنجان ئەبێت کاتژمێر (١١:٠٠ بۆ ٢:٠٠) وە (٢:٠٠ بۆ (٥:٠٠)ە.
٤. دوا کات بۆ ناردنەوەی ناوەکان ڕۆژی دووشەممە بەرواری (.٢٦\٢\٢٠٢٤) ە

پلانی هەڵبژاردنی فێرخوازانی بەشداربوو بۆ بەرنامەی زانین زۆن بەم شێوەیە:
قۆناغی یەکەم: فێرخوازەکان لە سەرجەم بەشەکان کۆدەکرێنەوە.
قۆناغی دووەم: فێرخوازەکان بەتاقیکردنەوە ئەنجام ئەدەن لەسەر چەند پرسیارێکی جیاواز لە بوارەکانی (مێژوو، جوگرافیا، وەرزش، هونەر،...هتد)
قۆناغی سێهەم: فێرخوازانی سەرکەوتوو دەستنیشان ئەکرێت لە رێگەی چاوپێکەوتنەوە بۆ لایەنی قسەکردن و زمانی جەستە...هتد 

بەرنامەی زانین زۆن (پێشتر بەهرەمەندان) بە هەماهەنگی لەگەڵ کەناڵی کوردسات و پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەڕێوەدەچێت. زانین زۆن بەرنامەیەکی زانستییە کە لە چوارچێوەی پرسیار و وەڵامی چەند بوارێکی جیاوازی زانست لەشێوەی کێبڕکێدا لەنێوان فێرخوازان خۆی دەبینێتەوە. سود و گرنگیەکانی ئەم بەرنامەیە زۆرن، بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بلێین کە سەرەکیترین سود بریتییە لە ئاشنابوونی فێرخوازان و هاولاتیان بە نوێترین زانیارییەکان. جگە لەوەی کە هەوڵی یەکتر ناسین و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان فێرخوازان دەدات لە زانکۆ و پەیمانگەکانی سلێمانی و دەوروبەری بە ئامانجی ئەوەی کە ببێتە هۆی ئەوەی چالاکی زانستی دیکە ئەنجام بدرێت بە هەرەوەزی. ئەم بەرنامەیە بۆ ماوەی (٣٠ ڕۆژ) لە شەوانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پەخش دەکرێت لەسەر شاشەی کەناڵی کوردسات. هەروەکو ساڵی پار بریاری لێ درابوو، ئەم بەرنامەیە گەورەدەکرێت و لەنێوان چەند زانکۆ و پەیمانگەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە هەرناوەندێکی ئەکادیمی بە تیمێکی ٥ فێرخواز بەشداری دەکات و نوێنەرایەتی ناوەندەکەی خۆی دەکات لە کێبڕکێکەدا کە لە ئەنجامی تیروپشکێک، چۆنیەتی بەریەککەوتنی گروپەکان ئاشکرا دەبێت و لەکۆتایدا خەڵات دەدرێت بە براوەکان لە بەرنامەکە. خۆشحاڵانە لە بەرواری ٢٢.٢.٢٠٢٤ تیروپشک لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکان ئەنجامدرا لە ئەنجامی کێبڕکێکەدا پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لەگەڵ پەیمانگەی برایت و پەیمانگەی ناشناڵ لە یەک کۆمەڵەدان.

بۆبەشداری لەم لینکەوە ناوەکەت تۆماربکە