پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان و پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد
یاداشتی لێکگەیشتنی زانستی واژوو کرا
KTI
ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٤/١/٢٠٢٤، شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە سەرۆکایەتی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە، بە یاوەری د. زانا عزیز کاکەڕەش سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری، م. هاوڕێ لطیف سەرۆک بەشی کارگێڕی کار و م. هاشم امین بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆیان کرد و لە لایەن پ.ی.د. کاوە ڕەزا ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەک لە مامۆستایانی پەیمانگەوە پێشوازیکران، لە دیدارێکی دۆستانە و زانستییانەدا ڕەوشی خوێندن و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن تاوتوێکران..
لەم سەردانەدا هەردوولا تەئکیدیان لە کاری هاوبەش و پێکەوەیی زیاتر کردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی فێرخوازان و مامۆستایان و ئەنجامدانی پانێڵی هاوبەش و کاری پێکەوەیی، هەر لەم دیدارەدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا واژۆ کراو بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا کاری هاوبەش دەستپێبکرێت. دواتریش ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان قەڵغانی پەیمانگەی پێشکەش بە د. کاوە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەمووان خواست.