Image

کاتێک هیچ بیرۆکەیەکت نیە! ئەزانیت پێویستە لەداهاتوو کار بکەیت

لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان خوێندنی کواڵێتی بەرز، هاوشانە لەگەڵ کەشێکی دۆستانە، کە تیایدا فێرخوازان هەست بە دڵخۆشی و متمانە و توانای گەیشتن بە تەواوی ئامانجەکانیان دەکەن.

KTI

کاتێک تازە دەست بەخوێندن ئەکەیت، بەڵام هیچ بیرۆکەیەکت نیە! ئەزانیت پێویستە لەداهاتوو کار بکەیت، پێ ئەچێت بیر لەخاوەندارى کارى خۆت یا لەپیشەسازى جۆربەجۆر یان کەرتى گەشتیارى یاخوود سەنتەرى بازرگانى و بەرێوەبردنى پرۆژە و مارکێتینگ یان سەرچاوەمرۆییەکان، یان هەرکارێک کەتۆبیرى لێدەکەیتەوە، لە بەشى کارگێڕى کار زانیاری و شارەزایی قووڵ لە بوارە جیاوازەکانى پسپۆڕى گشتى بەدەست دەهێنیت، کە یارمەتیدەرە بۆ پێشکەوتنت و گەیشتن بەئامانجەکەت.
بەشى کارگێڕى کار، بنەمایەکى گرنگە و  هۆکارە بۆ پەرەپێدانی تێگەیشتنێکی گشتگیر لە بازرگانی و لێهاتوویی سەرکردایەتی ناوازە و ئەزموونی پراکتیکی. لەکارگێڕى کار تەنها فێرى بازرگانی و ئابووری نابيت، بەڵکو فێری بیرکردنەوە دەبیت، چۆن کێشەکان چارەسەر بکەیت، چۆن خۆت لەگەڵ جیهانی هەمیشە گۆڕاوى کاردا بگونجێنیت. بە خوێندنی کارگێڕى کار لە پەیمانگەى تەکنیکى کوردستان دەستت دەگات بە بەرنامەیەکی هەمەچەشنی خوێندن، لە کۆمەڵێک بوارە سەرەکییەکانی کاگێڕی لەوانە ژمێریاری، ئابووری، دارایی، بازاڕکردن، کارپێکردن، سەرچاوە مرۆییەکان، بەڕێوەبردنی ستراتیژی، هەروەها گەشتیاری و