تێگەیشتنێکی گشتگیر لە بازرگانی و لێهاتوویی سەرکردایەتی ناوازە
بەشی کارگێڕی کار لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان پەروەردەیەکی هەمەلایەنە لە بوارە سەرەکییەکانی وەک بنەماکانی کارگێری، سەرچاوە مرۆییەکان، ژمێریاری، ئابووری، دارایی، بەبازاڕکردن و بەڕێوەبردنی ستراتیژی پێشکەش دەکات. لەبەشی کارگێڕی کار بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و چارەسەرکردنی کێشەکان بنەمای فێربونن، فێرخوازانی بە توانا و سەرکردایەتی و ئەزموونی پراکتیکی کە پێویستن بۆ سەرکەوتن لە جیهانی بازرگانی داینامیکیدا، لەوانەش بوارە تایبەتەکانی وەک بەڕیوەبردن ، تەیار دەکات.