لەپەیمانگای تەکنیکی کوردستان پانێڵێکی تایبەت بە دراوە ئەلکترۆنیەکان سازدەکرێ
دراوە ئەلکترۆنیەکان
KTI
"بازاڕی فۆرێکس و کریپتۆکەرەنسی لەروانگەی تەکنەلۆجیا، یاسا و وەبەرهێنانەوە” ناونیشانی سەرەکی پانێڵێکی دکتۆر ڕێبوار مەلا نەبی و دکتۆر توانا عەبدولرەحمان و دکتۆر کامەران یەعقوبە کە لەلایەن مامۆستا هاوڕێ لەتیف ەوە بەڕێوەدەبرێت پێشکەشدەکرێت
تێیدا باسی ئاییندەی دراوە ئەلکترۆنیەکان و مامەڵەکردن پێوەی لەروی تەکنەڵۆجی و یاسایی دەکرێت وە تاچەند گونجاوە بۆ وەبەرهێنان
باسکردنی دراوە ئەلکترۆنیەکان بابەتێکی نوێیەو بەشی کارگێڕی کار لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان دەستپێشخەرە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە لەروی زانستیەوە
✅ سێشەممە 2023/12/12 سەعات 10 بەیانی