کارامەیی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی
گەشەپێدانی تاک لە نێو کۆمەڵگادا
KTI
لەپێناو پەرەپێدانی زانیاری گشتی و پتەوکردنی کەسێتی فێرخوازان و ئاشنابوونی فێرخوازان بە نوێترین داواکارییەکانی بازاڕی کار، سیمینارەکان بەردەوامیان هەیە، لە چوارچێوەی وانە پەیوەست کراوەکان بە پرۆگرامی خوێندن (Co-curricular activity) بۆ بەشی کارگێڕی کار، سیمینارێک بە ناونیشانی " کارامەییەکانی ژیان و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی" لە لایەن م. سۆران حمەسعید حمەصالح لە هۆڵی سیمینار پێشکەشکرا. دواتر م. هاوڕێ لطیف بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە سوپاسی کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشی.