Image

خوێندنی بەشی کارگێڕی کار لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان

خوێندنی بەشی کارگێڕی کار لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان پەروەردەیەکی هەمەلایەنە لە بوارە سەرەکییەکانی وەک بنەماکانی کارگێری، سەرچاوە مرۆییەکان، بەڕێوەبردنی ستراتیژی و ژمێریاری، ئابووری، دارایی، بەبازاڕکردن پێشکەش دەکات. 

بەشی کارگێڕی کار فراوانترین بواری زانستە، لەگەڵ هەموو زانستەکانی تردا دەگونجێت و پەیوەندی راستەوخۆی هەیە، واتە دەرچوانی ئەم بەشە بە سوود وەرگرتن لەو وانە گرنگانەی دانراون دەتوانن پسپۆڕی لەهەموو دامەزراوەیەکی گشتی و تایبەتی بەدەست بهێنن، چ لە کەرتی حکومی بێت یا کەرتی تایبەت وەک سەجەم کۆمپانیاکان کەلەبازاڕدا بوونی هەیە، ئەگەر کۆمپانیای بیناسازی بێت یان نەخۆشخانە یاخوود لەبازاڕی تەکنەلۆژیدا بێت یان هەر بوارێک بێت دەستی کاری پێویست بێت.

لەبەشی کارگێڕی کار بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و چارەسەرکردنی کێشەکان، لەسەر بنەمای دروست کردنی سەرکردایەتی ڕاستەقینە لەبواری کارگێری و ژینگەی کار بنەمای فێربونن، ئێمە سەرنج دەخەینە سەر بەهێزکردنی فێرخوازانمان بۆ ئەوەی لە کاری داهاتوویان سەرکەوتوو بن و بەشداری بکەن و دەرفەتی کاری گرنگیان دەست بکەوێت، لەدوای تەواو کردنی خوێندنەکەیان لەدامەزراوە و کۆمپانیا و سەنتەروکانی بازرگانی و لەهەمووی گرنگتر ڕاهێنانیان بۆ ئەوەی ببن بەخاوەن کاری خۆیان.

بەشی کارگێڕی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەردەوام گەشەدەکات و خۆی لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا نوێ دەکاتەوە. لە ڕێگەی پابەندبوونێکی تەواو لە ڕووی ئەکادیمییەوە، و ڕاهێنانی پراکتیکی، و گونجاندن لەگەڵ ستانداردە پەروەردەییە گۆڕاوەکاندا، کە بە بەشێکی تایبەتمەند دەمێنێتەوە بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی داهاتووی پیشەگەر و شارەزا لە بواری بەڕێوەبردن و کارگێڕی بازارسازیدا.