ئارەزووی بەشداریکردنت هەیە وەک فیرخوازی سەردانیکەر؟

فیرخوازی سەردانیکەر

KTI

ئەگەر فیرخوازی هەر پەیمانگەیەک یان زانکۆیەک بیت و دەتەوێت ماوەی دوو وەرز (یەک ساڵی خوێندن) لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (بەرزاییەکانی سلێمانی) بەسەر بەریت لەبەشی کارگێڕی کار، بەمەرجێک لەچوارچێوەی سیستەمی بۆڵۆنیا بیت و ڕەزامەندی هەردوو لای لەسەر بێت دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت، بۆ وەرگرتنی شوێنێک وەک فیرخوازی سەردانکەر.

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کۆمەڵێک خولی بەرفراوان لە ئاستی دەرچوون پێشکەش دەکات لە بڕوانامەی, خولەکانمان چالاک و چڕن، و شێوازی خوێندنی دەرچوونمان جەخت لەسەر توانای کارکردنت دەکاتەوە بۆ کارکردن بە شێوەیەکی سەربەخۆ، لە هەمان کاتدا لەلایەن کۆمەڵگەیەکی ئەکادیمی ئاست بەرزەوە پشتگیری دەکرێت.

لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان زیاتر لە ١٠ هەزار دەرچووی هەن کە نیوەی کۆی گشتی چەند زانکۆیەک پێکدەهێنن. فیرخوازانی دەرچووی پەیمانگە و بەشی کارگێری کار کلیلی کۆمەڵگەی ئەکادیمیمانن، ئێمە بەدوای بەڵێندەرترین فێرخوازەکاندا دەگەڕێین بۆ ئەوەی بەشداری بەش و فاکەڵتییە نایابەکانمان بکەن و بەشداری لە کۆمەڵگە نێوان زانستەکانی بەشەکاماندا بکەن.