ئەنجامدانی مەشقی
ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی سیمیستەری چوار دەکەین کە پرۆسەی مەشقی هاوینە لە لایەن سەنتەری پەڕەپێدانی کار (CDC) ی پەیمانگەوە سەرپەرشتی دەکرێت - واتە لای بەش نیە. بۆیە تکایە ئاگاداری ئەم خالانەی خوارەوە بن :
سەرجەم فێرخوازانی سمیستەری چوار مافی ئەنجامدانی مەشقی هاوینەیان هەیە، ئەتوانن بە زووترین کات شوێنی خۆتان مسۆگەر بکەن بۆ ئەنجام دانی مەشق.
تیبینی:
- بەشێک لە فێرخوازان، لەهەندێک وانەکانی سمیستەری سێ یان سمیستەری چواریاخوود هەر سمیستەرێک کەوتوون ئەتوانن، مەشق ئەنجام بدەن و کۆتایی پێ بێنن، بۆ ئەوەی زیاتر دوانەکەون.
- گەرکۆمپانیا یان دامەزراوەک یان شوێنێک مۆر نوسراوی رەسمی هەبێت ئەتوانن مەشقەکانتان ئەنجام بدەن.
- لەهەر شار و شارۆچکەیەکی ئەتوانی مەشقی هاوینەت لە شار و ناوچەکەی خۆت ئەنجام بدەیت.
بەووردی ئیمێڵی سەنتەری پەرەپێدانی کار بکەن (CDC) بخوێننەوە ئەرکەکانتان ئەنجام بدەن.