Image

ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان

- خشتەی تاقیکردنەوەکان لە سیستەمی لێرناتا دانراوە، بۆ زانینی کات و  ژمارەی هۆڵ پێویستە سەیری سیستەم بکەن و ڕۆژانە چێکی بکەنەوە چونکە ژمارەی هۆڵەکان بۆ ڕۆژی دواتر ئەگەری گۆڕانکاری هەیە.

 

ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان:

١- پێویستە فێرخواز (٥) خولەک پێش تاقیکردنەوەکە لەبەردەم هۆڵەکە بێت.

٢- هیچ فێرخوازێک بێ باج راستەوخۆ ناکرێتە ژورەوە.

٣- قۆپی کردن (غەش کردن) بەپێی سیستمی بۆڵۆنیا ساڵەکەت بەکەوتوو هەژمار ئەکرێت و چاوپۆشی ناکرێت.

٤- سەرەڕای مامۆستایی چاودێر، هۆڵی تاقیکردنەوەکان بەکامێرە چاودێری دەکرێت لەدوای تەواو بوونی تاقیکردنەوەکانیش بینینی قۆپی(غش)، بەهەمان ڕێکاری خاڵی (٣) مامەڵە دەکرێت.

٥- هەموو پێداویستی تاقیکردنەوەکان لەگەڵ خۆتدا بهێنە(جاف+ قەڵەم+لاستیک…هتد).

٦. پێویستە کرێی خوێندن ڕادەستی ژمێریاری بکرێت.

 

بەهیوای سەرکەوتن و نمرەی بەرز بۆ هەمووان.