دابەشکردنی جل و بەرگی دەرچوون و کڵاو
جل و بەرگی دەرچوون
KTI
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (١٩/١١/٢٠٢٥) سەردانی بەش بکەن لە پەیمانگە بۆ وەرگرتنی ڕۆب و کڵاوی ئاهەنگی دەرچوون، لە کاتژمێر (٠٩:٠٠)ی سەر لە بەیانی بۆ کاتژمێر(٠٢:٠٠)ی پاش نیوەرڕۆ، دەتوانن تاکو بەرواری (٠٤/١٢/٢٠٢٥) سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی ڕۆب و کڵاو.
پێداویستیەکان:
١- باجی پەیمانگە.
٢- بڕی (٤٠،٠٠٠) چل هەزاردیناری عیراقی ڕادەست دەکەن وەک تەئمین، کە دواتر ڕۆب و کڵاوەکەتان گەڕاندەوە بێ کەموکورتی ئەوا بڕی (٣٥،٠٠٠) سی و پێنج هەزار دیناری عیراقی دەگەڕێنینەوە بۆتان.
٣- پێویستە لەو فۆرمەی کە لەلایەن Career Development Center وە نێردراوە بۆتان خۆتان تۆمار کرد بێت و کۆدتان بۆ هاتبێتەوە چونکە بەو کۆدە دەتوانن ڕۆب و کڵاوی ئاهەنگی دەرچوون وەربگرن.
تێبینی:
١- ئەگەر فێرخوازێک لە دەرەوەی شار بێت و نەیتوانی خۆی بێت ڕۆب و کڵاو وەربگرێت ئەوا پێویستە ئەو کەسەی ئەینێرێت بۆ وەرگرتنی ڕۆب و کڵاو پێویستە باجی فێرخوازەکەی پێبێت چونکە بە بێ باج ڕۆب و کڵاو نادرێت بە هیچ فێرخوازێک.
٢- تەنها ئەو فێرخوازانەی کە دەرچوون دەتوانن ڕۆب و کڵاو وەربگرن.
