پەیامی پیرۆزبایی بەش
پیرۆزبایی دەرچوون و بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆم
KTI
سەرجەم فێرخوازە بەڕێزەکانی بەشی کارگێری کار...
بە بۆنەی تەواوکردنی قۆناغێکی گرنگی ژیانی ئەکادیمی و پیشەییتان و نزیکبوونەوە لە ئاهەنگی دەرچوونتان، بەناوی ئەنجومەنی بەش و هەموو ئەندامانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خۆتان و خێزانە بەڕێزەکانتان دەکەین.
لەکاتێکدا ئێوە خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی وێنەی دەرچوون، دڵنیاین ئێوە بوون بە جێی ئومێد و هیوا بۆ خێزانەکانتان و ئێمە و وڵاتەکەمان. هیوادارین ئەم بڕوانامەیە ببێەتە کلیلی کردنەوەی دەرگاکانی داهاتووی پیشەیی و کۆمەڵایەتیتان.
هیوای سەرکەوتن و خۆشبەختیەکی بێسنورتان بۆ دەخوازین !
هاوڕێ لطیف مجید
سەرۆک بەش
٢٧ /٤/ ٢٠٢٥