یاری دۆستانەی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان ئەنجامدرا
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان
KTI
لە هەفتەی هۆشیاری تەندروستی، بەشی پەرستاری جوانکاری و کارگێڕی کار بە سپۆنسەری کلینکی د. بڕیار، لە ڕۆژانی یەک شەممە تا پێنج شەممە ڕێکەوتی 6-9/4/2025 لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە دروشمی"سەرەتایەکی تەندروست، ئایندەیەکی پڕ هیوا" چەند چالاکییەک بۆ دەستپێکردنی شێوازی ژیانێکی تەندروست و هاندانی گەنجان بۆ مانەوە ئەنجامدا، یەکێک لەوانە یاری تۆپی پێی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان بوو، کە بە سەرکەوتنی پەیمانگەکۆتایی هات.