Image

ڕێنمایی ئاهەنگی دەرچوون

ئاهەنگی دەرچوون

KTI

بەڕێزان بۆ وێنەگرتن تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

- پابەندبوون بەو کاتانەی بۆتان دیاریکراوە، بۆ ئەوەی مافی هاوڕێ و هاوپیشەکانتان لەبەشەکانی تر نەفەوتێت - دەکاتە ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ٢.

پێویستە کاتژمێر ١:٣٠ خولەکە لە کەمپی زانکۆی قەیوان ئامادە بن بۆ ئامادەکاری بۆ وێنەی دەرچوون.- سەبارەت بە دانان و ڕازاندنەوەی مێز و لەمەسات، بەڕێزتان ئازادن کە کوێ هەڵدەبژێرن، یان هەر دەتوانن لە ناو کەمپی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان مێزەکانتان بڕازێننەوە، هەر وەک چۆن لە ساڵانی پێشوودا هەبووە.

- سەبارەت بە ئاهەنگی شەوانەش لە ڕێی نوێنەری گشتی و کۆبوونە وەی سەرجەم نوێنەرەکان بە سەرپەرشتی لیژنەیەکی تایبەت لە مامۆستایانی پەیمانگە و بە هەماهەنگی، هۆڵ ەکە دیاریدەکەین و بڕیار لەسەر بڕی پارەو شوێنەکەش دەدەین، کە هەر فێرخوازان خۆتان بە ئاگاداری ڕاگرایەتی سەرپەرشتی دەکەن.

- سەبارەت بە میوان، دەتوانن تەنها میوانی پلە یەکی خۆتان بانگهێشت بکەن بۆ ئاهەنگی شەوەکە.

- بەڕێزان ئەم ڕۆژانە ڕۆژی خۆشی ئێوەیەو ئێمەش لە پەیمانگە و لە بەشە جیاوازەکان لەگەڵتان بەشدار دەبین، تکایە مەهێڵن کەس خۆشییەکانتان تێکبدات.

- سەبارەت بە بلیتی وێنەگرتنەکەش هەر فێرخوازێک دەتوانێت سەردانی بەشەکەی خۆی بکات و لای بەڕێز یاریدەدەری کار گێڕی بەش بلیت وەربگرێت، کە دە ڕۆژ پێش دەستپێکردن بەردەست دەبێت و، بەبێ بلیت فێرخواز ناتوانێت بەشداری وێنەگرتنەکە بکات.

- هەر زانیارییەکی دیکەش پێویست بکات پێشوەختە بە ئیمەیل ئاگادار دەکرێنەوە.

دووبارە پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەتان لێدەکەین و هیوای بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین..