دەربارەی بەش
بەشی کارگێڕی کار
KTI
بەشی کارگێڕی کار وەک بەشێکی بنەڕتی لەپەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، ساڵی (٢٠١٥-٢٠١٦) دامەزراوە. خوێندن لەم بەشە دوو ساڵ لە دەخایەنێت، و هەموو ساڵێک لە دوو وەرز (سمیستەر) ی خوێندن پێک دێت. لەدوای تەواو کردنی پرۆگرامی خوێندن.
بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی لە کارگێڕی کار لەلایەن پەیمانگەوە کە دانپێدانراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکرێت. KTI سەرجەم پرۆگرامی خوێندن، لە کەمپی سەرەکی لە بەرزاییەکانی سلێمانی پێشکەش دەکرێت. لەپەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پەێڕەوی پێواژووی بۆڵۆنیای جێبەجێ دەکرێت، کە سیستمێکی تەواو گونجاوە لەگەڵ خوێندنی هاوچەرخ، و بەتەواوەتی لەبەرژەندی فێرخوازاندایە، کە بڕوانامەیەکی ئەکادیمی و زانستیە.
پێویستەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامە
بەدەست هێنانی دبلۆمی تەکنیکی کارگێڕی کار (٢) ساڵی خوێندنی پێویستە، لەگەڵ ئەوەشدا، دەرفەت هەیە بەهەر هۆکارێک نەتوانرێت پرۆگرامی خوێندن لەماوەی دیاریکراو بەدەست بێت، لەماوەی دوو ساڵی داهاتوو تر چانسی بەدەست هێنانی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی ئەبێت. بەگشتی (2) ساڵ تا ئەوپەڕی چوار (4) ساڵ دەرفەت بۆ هەموان بەردەست ئەبێت.