سکرتێر و بەڕێوەبردنی فەرمانگە
BA125
KTI
مەبەست لە وتنەوەی ئەم وانەیە ئەوەیە کە فێرخواز فێری مانای ڕاستەقینەی
سکرتێر و بەڕێوەبردنی ئۆفیس بێت، بەڕێوەبردنی ئۆفیس هەموو ئەو کارانە دەگرێتەوە کە لە
فەرمانگەکاندا ئەنجام دەدرێن، بووەتە لقێکی گرنگی کارگێڕی و گەشەیەکی بەرچاوی
بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی لەگەڵ ناساندنی تەکنەلۆژیای سەردەمیانە ،
لەوانەش ئامێر و ئامێرە تەکنیکییە مۆدێرنەکان، کە ڕۆڵی بەڕێوەبردنی ئۆفیس و
سکرتێرییان گەورە کرد و وەک پێشتر توخمێکی لاوەکی نەبێت.
خوێندکاران دوای ئەم وەرزە بە تەواوی ئاشنا دەبن بە چەمکی ڕاستەقینەی ئۆفیس
و سکرتێر، لە مەرج و بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەرانی ئۆفیس تێدەگەن، هەروەها فێری گرنگی
ڕۆڵی سکرتێر و لێهاتووییەکانی دەبن.