Computer Application
BA115
KTI
لەم
مادیۆلەدا بنەماکانی هادروێر و سۆفت وێری
کۆمپیوتەر بە خوێندکاران دەناسێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی بە زانیاری پێویستی
کۆمپیوتەر و توانای کارکردن لە ژیانی کەسی و ئەکادیمیدا. فێرخوازەکان
بە شێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی ڕێنمایی دەکرێن لەسەر بەکارهێنانی پێکهاتەکانی هادروێری
کۆمپیوتەر، سیستەمی کارپێکردن، تەکنیکەکانی گەڕان و ، دیزاینکردن و
پێشکەشکردن، کارکردن لەگەڵ پرۆسێسەری دەق، و کارکردن لەسەر پەرەگرافی داتا. لەگەڵ تەواوکردنی ئەم خولە، خوێندکاران
دەتوانن:
1. کارکردن لەسەر سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز (ویندۆز ١٠).
2. بەکارهێنانی Learnata (سیستەمی
فێربوونی ئەلیکترۆنی) و ئیمەیڵەکان
3. گەڕان بە بەکارهێنانی بزوێنەری گەڕانی گووگڵ و چەند
ماڵپەڕێکی گرنگ
4. . ئامادەکردن و پێشکەشکردنی سیمینارەکان لە
ڕێگەی (MS PowerPoint) بەشێوازێکی
گونجاو و باش دیزاینکراو ڕێکخراو.
5. بەکارهێنانی بەرنامەی (MS
Word) بۆ
پرۆسێسکردنی دەقەکان، ڕێکخستنی خشتەی داتا و شێوەکان بە فۆرماتێکی گونجاو.
6. بەکارهێنانی بەرنامەی (MS Excel) بۆ
پرۆسێسکردنی داتا، فۆرماتکردنی خانەکانی خشتەکان، شیکردنەوەی داتا، جێبەجێکردنی
فۆرمولەکان و فەنکشنەکان، و بەکارهێنانی هێڵکاری بەشێوازێکی
گونجاو.