Image

گفتوگۆی ئەکادیمی

BA113 کۆرسی گشتی

KTI


ئەم وانەیە بۆ پەرەپێدانی توانای خوێندکارانە لە بیرکردنەوەی ئەکادیمی، پەیوەندیکردن، گفتوگۆ و مشتومڕ داڕێژراوە.  بابەتەکانی ئەم وانەیە فێرخوازەکان ڕادەهێنن بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، بۆ ئەوەی داهێنەر بن، بەرپرس بن، و بەڕێوەبەرێکی شارەزا بن کە ڕێز لە دیدگای ئەوانی دیکە بگرێت و سەرکردایەتی ئارگیومێنتەکانی ئەکادیمیش دەکات.  پەیوەستە بە دەستنیشانکردنی کێشەکان و پێشکەشکردنی پێشنیاری گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ئەو جۆرە کێشانە.

 هەروەها وانەکە ڕاهێنانیان پێدەکات بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە جیاوازەکان بۆ پەیوەندی ئەکادیمی، بۆ بەرهەمهێنانی زانیاری.  جگە لەوەش، خوێندکاران ئاڕاستە دەکرێن بۆ وروژاندنی پرسیار و شیکردنەوەی دەقە زانستییەکان بە شێوەیەکی لۆژیکی و ڕەخنەیی

دوای خوێندنی ئەم وانەیە پێویستە خوێندکاران توانا و زانیارییان هەبێت دەربارەی:

١. ڕێزگرتن لە هەمەجۆریی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگاکاندا.

 ٢. پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و بڕیاردان و متمانە بەخۆبوون.

 ٣. نووسینی ڕاپۆرت، جۆری ڕاپۆرتی تایبەتی توێژینەوەکەیان لەخۆدەگرێت، وەرگێڕانی دەقە پێویستەکان.

 ٤. ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پرێزنتەیشن، و ئەنجامدانی دیبەیت بە هەمان شێوە.

 ٥. نووسینی سیڤی پیشەیی و زانینی چەند بیرۆکەیەك سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی کارە سەرکەوتووەکان