بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان
BA235
KTI
بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان گرنگیەکی زۆری هەیە لە ڕێکخراوەکاندا ئەویش پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ تاکەکان کە کاریگەرن لەسەر پڕۆسەی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی بەرهەم، هەروەها ڕۆڵێکی هەیە لە چارەسەرکردنی کێشی کارمەندان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاکەکان لە ڕێکخراوەکاندا. لە هەمانکاتدا پەرەپێدان بە توانای تاکەکان، دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەوە لە نێوان کارمەندان و دۆزینەوەی کەسی شیاو لە کات و شوێن و جۆرییەتی بۆ شوێنی شیاو، پێدانی ماف رێسا و یاساکان ... ئەمانە و چەندین گرنگی تری ئیدارەی سەرچاوە مرۆییەکان بۆ رێکخراوەکان فێرخواز زیاتر ئاشنا دەکات بە ئیدارەی سەرچاوە مرۆییەکان.
سەرچاوە مرۆییەکان شێواز یاخود رێگەیەکی کارای بەڕێوەبردنی هێزی کارە کە لە رێکخراوەکاندا ئیش ئەکەن، بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانج.
لێرەدا فێرخواز تەواوی لایەن و بابەتە گرنگەکانی تایبەت بە ئیدارەی سەرچاوە مرۆییەکان دەخوێنێت و سوود وەردەگرێت لە میتۆد و بنەماکانی ئیدارەی سەرچاوە مرۆییەکان بە شێوەیەکی گشتی کە خۆی لەمانەدا دەبینێتەوە:
- ئەرکەکان و چالاکیەکانی ئیدارەی سەرچاوە مرۆییەکان.
- بەشی ئیدارەی سەرچاوە مرۆییەکان لە ڕێکخراوە جیاوازەکاندا.
- لێهاتووی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان.
- دۆزینەوەی کەسی گونجاو لە ناوەوە یاخود دەرەوەی رێکخراوەکە.
- هەڵبژاردن.
- ڕاهێنان و پەرەپێدان.
- هاندان.
- هەڵسەنگاندنی هێزی کار.
- ئیدارەی هێزی کارمەندان.
- پەیوەندی کارمەندان.
- ژینگەی کار.
- سەلامەتی و ئاسایش.