Image

ڕەفتاری ڕێکخراوەیی

BA247

KTI


 بەڕێوەبردن، بە هەموو پێناسە جیاوازەکانییەوە، هەرگیز لە ڕەفتاری ڕێکخراوەیی جیا نابێتەوە، هەرچەندە لە میتۆد و تەکنیک و پێکهاتە و ڕێساکانیدا پەرەی سەندووە و بە شێوەیەکی سادەش ئامانجەکانی بەڕێوەبردن بەبێ مرۆڤ بەدی نایەت.

 بەرپرسیارێتی گەورە هەیە کە دەکەوێتە سەر توخمە مرۆییەکان سەبارەت بە کارکردن لەناو ڕێکخراوە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان، کە پەیوەندییان بە کۆکردنەوەی زانیاری، پێشبینیکردنی داهاتوو، وێنای سیاسەت، دەستنیشانکردن و ڕاستکردنەوەی لادانەکان، و کار و چالاکییەکانی دیکە کە لەناو هەر ڕێکخراوێکدا پراکتیزە دەکرێن،  بەپێی ئەوەش ئەدای ڕێکخراوەکە باشتر دەکرێت و بە باشترین شێوە بەکارهێنانی سەرچاوە ماددی و مرۆییەکانی بە مەبەستی بەردەوامبوونی ڕێکخراوی کار و پاراستن و گەیشتن بە ئامانجەکانی.


 ئامانجەکانی وانەکە:

١. تێگەیشتن لە ڕۆڵی توخمە مرۆییەکان لە ڕێکخراوەکاندا.

٢. تێگەیشتن لە چەمکی ڕەفتاری ڕێکخراوەیی.

٣. جیاوازیکردن لە نێوان ڕەفتاری مرۆڤ و ڕەفتاری ڕێکخراوەیی.

 ٤. تێگەیشتن لە سروشتی پەیوەندی نێوان ڕەفتاری ڕێکخراوەیی و زانستە ڕەفتارییەکانی تر.


 دەرئەنجامەکانی فێربوونی خوێندکار:

 لێکۆڵینەوە لە هەڵسوکەوتی ڕێکخراوەیی ئامانجی تێگەیشتنە لە ڕەهەندە دەروونی و ڕەفتاری و کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤ وەك فەرمانبەرێك یان کرێکارێك، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کەسەکە ملکەچی یاسا و ڕێنمایی و نۆرمێکە کە ڕەفتاری کارگێڕی و ڕێکخراوەیی ڕێکدەخات، جا ئەم کارە ئەنجام بدات  بە تەنیا یان وەك ئەندامێکی تیمێك، چونکە تێگەیشتن لە کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکان لەسەر ڕەفتاری کارمەند یان کرێکار، جا ئەو کاریگەرییانە لە ناو ئەو ڕێکخراوەی کە تێیدا کاردەکات یان لە دەرەوە، واتە ژینگە کۆمەڵایەتییە گەورەکەی کە سەر بە خۆیەتی.  ئەم تێگەیشتنە بەشدارە لە بەکارهێنانی ئەو زانیاریانە کە بە سودە بۆ ڕێکخراوەکە و بەو پێیەی ڕەفتاری ڕێکخراوەیی سەرنجی لەسەر ڕەفتار و کارلێکەکانی توخمە مرۆییەکانە، کە بە گرنگترین توخمی بەرهەمهێنان دادەنرێت بۆیە سەرکەوتنی ڕێکخراوەکە پەیوەستە  لەسەر سەرکەوتن و چالاککردنی توخمە مرۆییەکان و باشترکردنی ئەدای کارکردنی، و دەتوانین ئامانجەکانی ڕەفتاری ڕێکخراوەیی لە سێ ئامانجی سەرەکیدا کورت بکەینەوە

١.  یارمەتیدەرە بۆ ڕوونکردنەوەی ڕەفتاری مرۆڤ بە دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی ڕەفتار

٢. پێشبینیکردنی ڕەفتار، بە زانینی هۆکارەکانی ڕەفتار.

٣.  ئاراستەکردن، کۆنترۆڵکردن لە ڕەفتاردا بە کاریگەریکردن لەسەر هۆکارەکە.