ئێمە تەنها لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و ناوچە سەرنج ڕاکێشەکەی بەرزاییەکانی سلێمانی نین، بەڵکو ئێمە بەشێکی دانەبڕاوین لە ناوەند و گفتوگۆی ئەکادیمی لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات، ئێمە بەشێکین لە پلاتفۆرمە بەهێزەکانی ئەکادیمی، ئێمە ناوەندی چالاکی زانستی و ئەکادیمین, ئیمە کار بۆ بەدەست هێنانی متمانەی باشترین ناوەندە ئەکادیمیە جیهانییەکان دەکەین. ئێمە کار بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ فێرخوازنمان دەکەین.