Image

لە شکستەوە بۆ سەرکەوتن

جێف بیزۆس – جاک ما – ئیڵۆن ماسک

زۆرجار شکستی کەسانی سەرکەوتوو و کۆمپانیاکانیان  بەشێوەیەکی گەورە و بەرچاو دەبێت، بەهۆی ئەوەی دەستنیشانی پێشکەوتن و نوێگەرایەتی  دەکات. لەو ناوەندەدا، جێف بیزۆس، جاک ما و ئیڵۆن ماسک وەک نموونەیەکی سەرەکی \\\\'شکست بۆ سەرکەوتن\\\\' بەکاردێن. مێژوویان  بووە بە سەرچاوەی  فێرکاری بۆ ئێستا و داهاتوو.

١.  جێف بیزۆس (Jeff Bezos) -   Amazon

لە ساڵی ١٩٩٤ ئەمەزۆنی دامەزراند وەک بازاڕی کتێبی دیجیتاڵی، کۆمپانیاکەی بیزۆز رووبەڕووی بازاڕکاری و قورسی دارایی بووەوە و ملیۆنان خەرجی کرد، بەلام بیزۆس ئەم شکستە فێرکارییەی بەکارهێنا و بەردەوام بوولە بەرزکردنەوەی بنەمای کۆمپانیاکەی. ئێستا بە سەرچاوەیەکی داهاتی گەورەی جیهان دادەنرێت. 

مێژووی بیزۆس دەستنیشانی دەکات چۆن سەکەشی و ڕیسککردن بنەمایەکی سەرەکی سەرکەوتنی تاکە لە بازاری کاردا.

٢.  جاک ما (Jack Ma) -  Alibaba

وەک کەسێکی ماندوو، ژیانێکی پڕ لە شکست بەجۆرێک سەرەتاکانی تەمەنیدا زیاد لە ٣٠ جار لە هیچ کارێکدا سەرکەوتوو نەبووە بەڵام ئێستا یەکێکە لە سەرمایەدارەکانی جیهان. لە کۆتایی ١٩٨٠ پێشکەشی کار دەکات لە کەی ئێف سی بۆئەوەی ببێتە کارمەند بەلام ڕەتدەکرێتەوە، لە سەرەتای ١٩٩٠ چەند جارێک هەوڵی بوون بە مامۆستای زانکۆ دەدات بەلام سەرکەوتوو نابێت، لە کۆمپانیا و بانک و کەرتی سەربازیش هەوڵدەدات بەلام بێ ئەنجام بوو، لە کۆی ٣٠ کەس کە سی ڤی پێشکەش دەکەن بۆ سەربازی تەنها جاک ما ڕەتدەکرێتەوە. ئەم ناکامیە بۆی بووە هۆی دروستکردنی فکری نوێ، لە ساڵی ١٩٩٩ کۆمپانیای Alibaba دروست کرد بە هەوڵی چەند هاوکارێک، لە سەرەتادا دژایەتیەکی زۆر کرا بە تایبەت حکومەت و بازاڕی نێودەولەتی، بەلام ئێستا Alibaba بە یەکێک لە کۆمپانیا بازرگانیە جیهانیەکان دادەنرێت.

بەردەوامی لە بەدەستهێنان و هەوڵدان بۆ گەیشت بە ئامانج هۆکارێکی سەرەکی یە بۆ سەرکەوتن.

٣. ئیڵۆن ماسک (Elon Musk) -  SpaceX / Tesla

ئیڵۆن ماسک یەکێکە لەو کەسانەی کە بە بەردەوامی و نوێگەری ناسراوە، بەڵام سەرەتای کارەکانی پڕبوو لە شکستی توند، سەرمایەگوزاری کرد لە تەکنەلۆجیا و ئۆتۆمبێلی کارەبایی و گەیشتن بە فضا، ئەم فێرکارییە بەوە گەیشت کە مەسک هیچ کات ڕەنگە گەڕانەوە نەکات، بەڵکو هەموو هەڵوێستەکانی بڕیاری “بەرەو پێش” بێت

مێژووی مەسک دەستنیشانی دەکات ڕیسککردن لە پەرەپێدانی دارایی تایبەتی بەهێزکردنی خەونی فڕین و نوێگەرایەتی بەهێز لە ژێر فشاری شکست پێویستی بە بەردەوامی هەیە.