گرنگترین لێدوانەکانی شەوی ڕابردووی جیرۆم پاوڵ سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا
ڕێژەی بێکاری جێگیرە و بازاڕی کار بەهێزە و سەرچاوەی فشارەکانی هەڵاوسان نییە.
ئابووری ئەمریکا بەگشتی بەهێزە، هەڵاوسانیش لە ئامانجی 2% نزیکە بەڵام هێشتا تاڕادەیەک بەرزە.
بانکە ئەمریکییەکان لە ئێستادا ئامادەن مامەڵە لەگەڵ مەترسییەکانی بازاڕی کریپتۆ بکەن.
بانکی ناوەندی ناتوانێت ڕێژەی سوودی درێژخایەن کۆنتڕۆڵ بکات.
ئێمە لە پاشەکشەدا نین.