پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان و کۆشکی سپی
گوتەبێژی ئەپیکور راگەیاند، لەماوەی داهاتوو دا کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی فەرمیی ئاراستەی کۆشکی سپی دەکات. دەشڵێت، ئەردۆغان لەبارەی هەناردەی نەوتی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
گوتەبێژی ئەپیکور دەشڵێت، سەرداەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ واشنتن پێویست بوو، پێش ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات.رۆژی سێشەممە، 26ـی ئاداری 2024، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە ئەپیکور لە هەڤپەیڤینێکدا باسی لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان