ئەگەر نەوت هەناردە بکرێتەوە حکومەتی عێراق تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت
بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیێنێت، ئاماژەکان ئەرێنین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، دەشڵێت، ئەگەر نەوت هەناردە بکرێتەوە حکومەتی عێراق تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. رێکخراوێکی تایبەتیش بە چاودێری نەوتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو 16 دۆلارەی عێراق دیاریکردووە گونجاوە.ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەمواری مادەی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق پەسندکرد و 16 دۆلاری وەکو تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دیاریکردووە
.د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، کە میوانی بوڵتەنی ئابووریی رووداو گوتی، بە هەموارکردنەوەی مادەی 12- دووەم- ج یەکێک لە قومبەلەکانی یاسای بودجە پووچەڵ دەبێتەوە. ئەم مادەیە نەوتی هەرێمی کوردستانی قوفڵ کردبوو لەبەر ئەوەی هەتاوەکو ئەم مادەیە هەموار نەکرێتەوە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە ناکرێت.پێشتر بە گوێرەی مادەی 12- دووەم- ج دەبوو وەزارەتی دارایی عێراق کرێی کۆمپانیاکانی نەوت و کرێی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کودستان بداتە هەولێر بەو نرخەی کە بۆ خەرجی نەوتی عێراق دیاریکراوە کە هەشت دۆلارە ئەوەش پاش رادەستکردنی نەوتەکە بە کۆمپانیای سۆمۆ،
د. فازڵ گوتی، هیچ کۆمپانیایەک بە هەشت دۆلار کار ناکات.هەروەها یادگار سدیق، سەرۆکی رێکخراوی روونبین تایبەت بە چاودێریی نەوتی هەرێمی کوردستان، کە ئەویش میوانی بوڵتەنی رووداو بوو، گوتی: ئێستا کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان هیچ هەڵوێستێکیان لەبارەی پێشنیازەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نەبووە، بەڵام تویتەکەی سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار ئەرێنی و گرنگ بوو، چونکە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری نەوتە و کاری گواستنەوەی نەوتیش دەکات. ئەوە دەریدەخات کە ئەوانبش رەزامەندن بەو نرخەی بۆ خەرجی بەهەمهێنان و گواستنەوە دیاریکراوە.
شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار لە نووسینێکدا لە تۆڕى ئێکس، ستایشى بڕیارەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقى کردووە لە بارەى پرسى نەوتى هەرێمى کوردستان و ئاماژەى بەوەداوە، هەموارکردنى یاساى بودجە هەنگاوێکى ستراتیژییە بە ئاڕاستەیەکى دروست، کە رۆڵ دەبینێت لە بەهێزکردنى هاریکارى نێوان حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان لە کەرتى نەوتدا.سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار راگەیاند: قەرەبووى تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوت لە هەرێمى کوردستان ئاماژەى پابەندبوونى هاوبەشە بە بوژاندنەوەى بەردەوام و دابەشکردنێکى دادوەرانەى سامان کە رێگە بۆ قۆناخێکى نوێ خۆش دەکات لە هاوبەشی بونیاتنەر کە بە