Image

یەدەگی نەوتی ستراتیژی پڕدەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ: یەدەگی نەوتی ستراتیژی پڕدەکەمەوە، ڕەنگە ڕێککەوتن لەگەڵ چین بکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرەبەیانی پێنجشەممە، لە پەراوێزی لوتکەی ئەولەویەتەکانی وەبەرهێنانی داهاتوو (FII) لە میامی، هەندێک لە هەمان لێدوانەکانی بەرەبەیانی پێنجشەممە لەکاتێکدا بازاڕەکان بە وریاییەوە مانەوە:

 ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین ئەگەری هەیە.

- گرینلاند بە هۆکاری ئەمنی داواکراوە.

- پێشبینی دەکەم شی جینپینگ سەرۆکی چین سەردانی ئەم وڵاتە بکات.

-باجی %25 لەسەر دار و بەرهەمە دارستانییەکان لە ژێر بیرکردنەوەدایە.

- دەچم و ڕێکەوتنێکی گەورەی کانگا لەگەڵ ئۆکرانیا زیندوو دەکەمەوە.

- ڕەنگە ئەمریکا ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیا بکات.

- باسی گرێبەستی تیک تۆک لەگەڵ چین دەکەم.

- هیچ نیازێکم نییە فڕۆکەی ئەیرباس بکڕم.

- زۆر بە خێرایی یەدەگی نەوتی ستراتیژی ئەمریکا پڕ دەکەمەوە.

- بەشێوەیەکی بەرچاو باج کەم دەکەینەوە.

- هیوادارین باج لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی نەدەین.

- باج لەسەر بەرهەمهێنەرانی نەوت و غازی ئەمریکی کەم دەکەینەوە.